zagros news agency

بەهۆی تەقینەوەیەک له بارەگای حەشدی شەعبی سێ ئەندامی حەشد کوژران

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ناو بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری پایتەختی بەغدا بەرزبووەتەوە بۆ سێ کوژراو، دوای ئەوەی لە ئاماری سەرەتاییدا یەک کوژراو و دوو بریندار بوو.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی راگەیاند: تەقینەوەکە لەناو بارەگایەکی سەربە حەشدی شەعبی روویداوە کە بریتی بووە لە کۆگایەکی پاشماوەی جەنگ.

ئاماژەی بەوەدا کە “تەقینەوەکە لە کاتی پووچەڵکردنەوەی پاشماوە جەنگییەکاندا روویداوە و بەپێی نوێترین ئامار بووەتە هۆی کوژرانی سێ کەس و زیان گەیشتن بە حەوت ماڵ.

ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو یەکێک لە بارەگاکانی حەشدی شەعبی کە تەنیشت کارگەی غاز بوو لە نزیک شاری بەسمایە، باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا روویدا. لە بەیاننامەیەکی پێشووتردا، دەستەی حەشدی شەعبی ئەو ڕووداوەی وەک “ڕووداوێکی لەناکاو” وەسف کرد کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی تەکنیکی لە ناوچەی جرف ئەلنەدافی بەغدا روویداوە.
دەستەکە روونیکردەوە کە تەقینەوەکە بەهۆی ماددە تەقێنەرەکانەوە بووە کە چەکدرانی داعشی تیرۆریست لەناو بارەگاکەدا بەجێیان هێشتووە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆنترۆڵی رووداوەکەیان کردووە و رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر و تیمەکانیان بەردەوامن لە پاککردنەوەی ناوچەکان لە پاشماوەی تیرۆر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کوژرانی کارمەندێکی ئەمنیی سووریا لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سوەیدا

یاسین

سۆمۆ: زیادکردنی پشکی عێراق له بەرهەمهێنانی نەوت کاریگەریی لەسەر نرخی جیهانی نابێت

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

سەڵاح