zagros news agency

لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن: هەماهەنگییەکی باڵامان لەگەڵ کوردستان هەیە

فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی لێژنەی راگەیاندن لە لێژنەی باڵای دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان، دووپاتی کردەوە کە هەماهەنگییەکی باڵا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ گواستنەوەی کەرەستەکانی هەڵبژاردن بۆ ناوەندی نیشتمانی لە بەغدا، دوای کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت.

مەعن به شەفەق نیوزی راگەیاند: “فڕۆکەکانی سوپا دەست بە پرۆسەی گواستنەوەی فلاش مێمۆرییەکانی ناوچە دوورەدەستەکان دەکەن بۆ ناوەندەکانی شارەکان، پاشان پرۆسەی گواستنەوەی فلاش مێمۆری و کەرەستەکان بۆ ناوەندی نیشتمانی لە پایتەختی بەغدا ئەنجام دەدرێت.”

روونیشی کردەوە کە “هەماهەنگییەکی باڵا لەنێوان لێژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان و هەرێمی کوردستان هەیە بۆ گواستنەوەی فلاش مێمۆری و کەرەستەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بەپێی پلان و کاتژمێرە دیاریکراوەکان بۆ ناوەندی نیشتمانی لە بەغدا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق ساڵانە بڕی ٣٠ ملیۆن دینار لە پزیشكان وەردەگرێت

سەڵاح

ڕێنماییی نوێی بۆ تۆمارکردنی تاکسی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

یاسین

لە هێرشێکی تیرۆریستیدا لە پاکستان نزیکەی ٤٠ کەس کوژران

سەڵاح