چەند پارێزگایەكی عێراق بەفەرمی سبەی پێنجشەممەیان لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت كردۆتە پشوو.
ئەو پارێزگایانەی تا ئێستا سبەی پێنجشەممەیان كردۆتە پشوو بریتین لە(كەركووك، نەینەوا، سەلاحەدین و بەسڕە).
هۆكاری پشووەكەش بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی گواستنەوەی سندووقەكانی دەنگدان و پێداویستییە تەكنیكییەكانی كۆمیسیۆن و هەروەها رادەستكردنەوەی ئەو قوتابخانانەیە كە وەك ناوەندی دەنگدان بەكارهێنراون.
بۆ تەواوکردنی پرۆسەی گواستنەوەی سندوقی دەنگدان و پێداویستی تەکنیکی و ڕادەستکردنی ئەو قوتابخانەیانەی کە وەک ناوەندی دەنگدان بەکارهێنران.

