zagros news agency

وەزارەتی دادی عێراق زیاتر لە 80 پارچە شوێنەوار دەگەڕێنینەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 80 پارچە شوێنەواری بەقاچاخبردراوی گەڕاندووەتەوە بۆ وڵات.

وەزارەتی داد لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، هەوڵە یاساییە بەردەوامەکانی وەزارەت بە رێنوێنی و بەدواداچوونی خالید شوانی، وەزیری داد، بووە هۆی گەڕاندنەوەی زیاتر لە 80 پارچە شوێنەوار و کاری هونەریی عێراقی. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتە بۆ پاراستنی میراتی شارستانی و کولتووریی عێراق و گەڕاندنەوەی موڵکە شوێنەوارییەکان بۆ نیشتمان.

بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبردنی سکاڵاکانی دەرەوە، لە رێگەی بەشی گەڕاندنەوەی شوێنەوار و پارەکانەوە، بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ دۆسیە و داواکارییە پەیوەندیدارەکان بە گەڕاندنەوەی شوێنەوارەکان. ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کار دەکات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییە پێویستەکان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو پارچە شوێنەوارانەی بەهۆی هەڵکۆڵینی هەڕەمەکییەوە دەرکراون، یان رووبەڕووی دزی، بەقاچاخبردن و مامەڵەکردن لە دەرەوەی عێراق بوونەتەوە.

پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو پارچانە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچووە. ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی داددایە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکانی گەڕاندنەوەی شوێنەوار و پارە عێراقییەکان و بەهێزکردنی رێوشوێنە یاساییەکانی پاراستنی میراتی شارستانی و کولتووریی عێراق، بە جۆرێک خزمەت بە پاراستنی میراتی وڵاتی دوو رووبارەکە و گەڕاندنەوەی موڵکە مێژووییەکان بکات بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

سەڵاح

پێنتاگۆن: تێچووی جەنگی ئێران له‌سه‌ر ئەمریکا گەیشتووەتە ٣٧.٥ ملیار دۆلار

سەڵاح

ناتانیاهو: ئیسرائیل خوازیاری پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا

یاسین