zagros news agency

کەشناسیی عێراق: ئەم وەرزه باراناوی دەبێت

 

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیی کرد وەرزی ئێستا باراناوی دەبێت، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەفتەیە گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا بە خۆیەوە دەبینێت.

عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی رایگەیاند: “پێشبینییەکانی بەشی پێشبینیکردنی کەشوهەوا تا ئێستا ئاماژە بەوە دەکەن کە کەشوهەوا زۆر باشە و دۆخی کەش ئاساییە و هیچ نیشانەیەک نییە بۆ ئەوەی کە دۆخی باراناوی یان نائاسایی رووبدات”، و روونیشیکردەوە کە “قۆناغی بارانبارینمان بەسەر چەند ناوچەیەکی وڵاتدا تێپەڕاندووە و بڕی ئەو بارانەی باریوە بە شێوەیەکی گشتی مایەی خێر و خۆشییە بۆ وڵات لەم ماوەیەدا.”

ئاماژەی بەوەشدا کە “بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی، بە تایبەت بەشی پێشبینیکردنی کەشوهەوا، لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا وەک خوێندنەوەیەکی سەرەتایی، ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەم وەرزە نزیک دەبێتەوە لە وەرزی باراناوی و تا رادەیەک نزیک دەبێت لە دوو وەرزی پێشوو، بە جیاوازییەکی زۆر کەمەوە و ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە پێشبینیمان کردبوو بۆ ئەم وەرزە.”

سەبارەت بە پێشبینییەکانی بڕی بارانبارین لە وەرزی زستانی ئێستادا، جابری روونیکردەوە کە “هەموو ناوچەکانی وڵات بارانی بە خۆیانەوە بینیوە، تەنانەت بەغدا و ناوچەکانی باکووریش”، ئاماژەی بەوەشدا کە “ئەو ناوچانەی زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بووە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور بوون، سەرەڕای ئەو بارانەی کە ناوچەکانی باکوور بە خۆیانەوە بینییان.”

گوتی: “هەموو ناوچەکانی وڵات بەشی خۆیان لە بارانبارینیان بەرکەوتووە و ئەگەر هەر نوێکردنەوەیەک بۆ دۆخی کەشوهەوا هەبێت، ئەوا بەشی پێشبینیکردنی کەشوهەوا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راپۆرتی پێشوەختە یان هۆشداریدەرمان پێدەدات”، و ئاماژەی بەوەشکرد کە “بڵاوکراوەی کەشوهەوای ئەمڕۆ ئاماژە بەوە دەدات کە ئەم هەفتەیە تەنها تا رادەیەک گۆڕانکاری لە دابەزین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا بە خۆیەوە دەبینێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

عێراق، لە ئاستی حكوومی هەڕەشەی دەستتێوەردانی سەربازی لە سووریا دەکات

سەڵاح

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین