zagros news agency

ئەمریکا پەیامێک ئاڕاستەی عێراق دەکات

 

لە هەشتەمین ساڵیادی راگەیاندنی سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر رێکخراوی داعش، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەری ڕێز بۆ قوربانیانی ئەو شەڕە دادەنوێنن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد: “هەشت ساڵ دوای ئەوەی عێراق سەرکەوتنی زەمینی بەسەر داعشدا بەدەستهێنا، سەری ڕێز بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەموو ئەوانە دادەنوێنین کە لەپێناو کۆتاییهێنان بە تیرۆر قوربانییان داوە و گیانی خۆیان بەخشیوە.”

لە بەشێکی دیكەی پەیامەکەدا، واشنتۆن دڵنیایی دەداتەوە لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا و دەڵێت: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بە هاوبەشی لەگەڵ عێراق و بەهێزکردنی سەروەری و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشەسەندوو دووپاتدەکاتەوە.”

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم لە عێراق وەک ڕۆژی “سەرکەوتن” ناسێنراوە، کە تێیدا لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی سەربازیی داعشی لە سەرجەم خاکەکەیدا راگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێلێنسكی: لابردنی من لە سەرۆكایەتیی ئۆكراینا ئاسان نییە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

یاسین

سبەی چوارشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت.

گوران