zagros news agency

بەقایی: ئێران دەستوەردان لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززەدا ناکات

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای ڕەت کردەوە، کە کۆماری ئیسلامیی بە دەستوەردان لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززەدا تۆمەتبار کردبوو.
ئیسماعیل بەقایی، شەوی دووشەممە، ٢٨ی تەممووز، گوتی تاران “پشتیوانی لە هەر ڕەوتێک دەکات” ببێتە هۆی ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە. ناوبراو گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکای بە “خۆدزینەوە و هەڵاتن لە بەرپرسیارێتی و وەڵامدانەوە بەرانبەر بەشداری”ی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە شەڕی غەززەدا لە قەڵەم دا.
ترەمپ، کە سەردانی سکۆتلەندای کردووە، ڕۆژی دووشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بە ڕۆڵی حکوومەتی ئێران لە گەیشتنە بنبەستی دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە کردبوو و گوتبووی: “پێم وایە ئەوان دەست لە دانوستانەکان وەردەدەن و شت بە حەماس دەڵێن و فەرمانی پێ دەدەن و ئەمە باش نییە.”
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، حەماسیان بەوە تۆمەتبار کردبوو ئارەزووی ڕێککەوتنی ئاگربەست ناکات. ئەم دوو وڵاتە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی حەماس وەڵامی خۆی بۆ پلانی ئاگربەست پێشکەش کرد، شاندەکانی خۆیان لە دانوستانەکانی قەتەر کشاندەوە.
حەماس، ئەمریکا بە لایەنگری لە ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات و داوای کشانەوەی تەواوەتیی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

سەڵاح

شەقامێکی 20 مەتری و پردێک بۆ بەیەکبەستنەوەی گەڕەکی ژین و برایەتی لە هەولێر درووست دەکرێت

یاسین

‎هاتوچۆی هەولێر: لە ڕۆژانی جەژن هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسكیڵ قەدەغەیە

گوران