دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ رایگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بۆ وەرگرتنی رسووماتی داوا یاسایییەکان پەنا بۆ سیستەمی پارەدانی ئەلکترۆنی دەبرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە: “دادگای باڵای فیدراڵی رایدەگەیەنێت کە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ٢٠٢٦ـەوە، شێوازی پارەدانی ئەلکترۆنی بۆ وەرگرتنی رسووماتی داوا یاسایییەکان پەیڕەو دەکات.”
دامودەزگاکانی عێراق بەنیازن قۆناغ به قۆناغ پارەدانی کاش نەهێڵن و هەموو بکەن به ئەلکترۆنی.

