كاندیدێكی سهركهوتووی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق باس له كاندیدی سهرۆك كۆمار دهكات و پێی وایه ئهو پۆسته پێویستی به كۆدهنگی و یهكرزی ههموو لایهنهسیاسییهكان ههیه و دهشڵێت: ” وەکو عورف ئهو پۆسته بۆ کوردە و نوێنەرایەتی کوردستان دەکات بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە، سەرکەوتنی دامەزراوەی سەرۆک کۆمار لە ڕاپەڕاندنی کارەکانی سەرکەوتنە بۆ هەموو کوردستان و پێچەوانەکەشی ڕاستە.
د.دانهر عهبدولغهفار، له نووسینێكدا له تۆری كۆمهڵایهنی فهیسبووك ئهوه دهخاتهروو:بە گوێرەی ماددەی ٦٧ لە دەستووری عێراقی، سەرۆکی کۆمار، هێمای یەکگرتوویی وڵاتە، نوێنەرایەتی سەروەرییەکەی دەکات، بێدارە لەسەر گرەنتیکردنی پابەندبوون بە دەستوور، پاراستنی سەربەخۆیی عێراق و سەروەریی و یەکگرتوویی و سەلامەتی خاکەکەیەتی. بە گوێرەی ماددەی ٧٣ کە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری دیاریکراون، بریتین لە ١٠ دەسەڵات، لە نێویاندا: دەرکردنی لێبوردنی تایبەت، پەسەندکردنی رێککەوتنامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان، پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگیان پێدەدرێت، ئەمانە و چەندین دەسەڵاتی دیکە کە لە دەستووردا دیاری کراون. بە وردبوونەوە لە دەقە دەستوورییەکان ڕوون دەبێتەوە، کە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار، تەنیا دەسەڵاتی هێمایی ( تەشریفی )نین، ئەگەر سەرۆکایەتیی کۆمار وەک دامەزراوەیەکی بەهێز دەسەڵاتەکانی پراوە بکات، وەکو دامەزراوەیەکی بەهێز دەربکەوێت.
دهشڵێت: گرنگترین دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار پاراستنی دەستوور و کارکردن بۆ جێبەجێکردنیەتی، بەڵام سەرۆکایەتی کۆمار تا ئێستا نەیتوانیوە ئەم ئەرکەی وەک پێویست جێبەجێ بکات، هێشتا چەندین ماددەی دەستووری جێبەجێ نەکراون بە گشتی و بە تایبەتیش ئەو ماددانەی کە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە لە دەستووردا بە (المناطق المتنازع عليها) ناویاندەهێدرێت و لەژێر چەتری ماددەی ١٤٠ـی دەستوور رێکخراوە، هەروەها کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کە خۆی لە جێبەجێ نەکردنی دەستوور دەبینێتەوە، سەرۆکایەتی کۆمار هیچ هەوڵێک و هەنگاوێکی دەستووری بۆ پابەندکردنی لایەنەکان بە پابەندبوون بە دەستوور نەناوە، هەروەها لەو بڕیارانەش کە دادگای باڵای فیدراڵی دەریکردن، سەرۆکایەتی کۆمار هیچ هەڵوێستێکی دەستووریانەی نەنواند، کە دەکرا لە رێگەی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی کۆمار، رێگری لە چەندین بڕیاری نادەستووری بگیرێت، کە لە دژی هەرێمی کوردستان دەرکراون و لە رێگەی بڕیار و تانەلێدان رابگیرێن.
د.دانهر باس لهوه دهكات كه سەرۆک کۆمار، وەکو عورف بۆ کوردە و نوێنەرایەتی کوردستان دەکات بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە، سەرکەوتنی دامەزراوەی سەرۆک کۆمار لە ڕاپەڕاندنی کارەکانی سەرکەوتنە بۆ هەموو کوردستان و پێچەوانەکەشی ڕاستە، بەهێزبوونی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەرژەوەندی بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە، دەرئەنجامی کارا نەبوونی ئەم دامەزراوەیە بەسەر هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان شکاوەتەوە، بۆیە دەبێت سەرۆکایەتی کۆمار نەبەسترێتەوە بە حزبێکی دیاریکراو، هەروەها وەکو مافکەوتەی ئەم حزبە سەیر نەکرێت، بەڵکو دەبێت ڕەزامەندی و رێککەوتنی هەموو کوردستانییانی لەسەر بێت و ئەم دامەزراوە گرنگە کەسێک سەرۆکایەتی بکات کە بتوانێت ببێت با پارێزەری دەستوور و بەهێزەوە دەربکەوێت و نوێنەری هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بێت.

