zagros news agency

کوردێک خۆی بۆ بەربژێریی هەڵبژارنی سەرۆک‌کۆماری ئێران ناونووس کرد

ئەندامێکی کوردی خولی پێشووی پەرلەمانی ئێران وەک بەربژێری هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماری ئێران ناوی خۆی تۆمار کرد
شەهریار حەیدەری، نوێنەری شارەکانی قەسری شیرین و سەرپێڵی زەهاو لە خولی یازدەی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ بەیانی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی ئیرانی کرد و بە فەرمی وەک بەربژێری هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماری لە ئیران ناوی خۆی تۆمار کرد.
حەیدەری لە خولی یازدەی پەرلەمانی ئیراندا جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و پەیوەندییەکانی دەرەوە بوو وەک بەربژێرێکی سەربەخۆ توانیبووی بگاتە پەرلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات

گوران

وەزارەتی شارەوانی 750 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی سلێمانی تەرخان كرد

سەڵاح

دەستەی دەسپاکی: حەوت ساڵ زیندانی بۆ تەڵال زوبەعی و بریکاری وەزارەتی نەوت بڕایەوە

سەڵاح