zagros news agency

پاسپۆرتی عێراقی لەناو وڵاتانی عەرەبی تەنیا لەپێش سووریایه

 

پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی ٢٠ـەمی وڵاتانی عەرەبیدا هات بەپێی پۆلێنبەندی پێوەرەکانی “هێنلی” بۆ پاسپۆرت بۆ ساڵی ٢٠٢٦، بەوەش بووە یەکێک لە لاوازترین پاسپۆرتەکان لەسەر ئاستی عەرەبی لەڕووی ئازادیی گەشتکردنەوە. ئەم پێوەرە جیاوازییەکی روونی لە هێزی پاسپۆرتەکان لەنێوان وڵاتانی عەرەبیدا نیشان داوە.

 

پۆلێنبەندی وڵاتانی عەرەبی بەپێی پێوەری (The Henley Passport Index 2026):

 

ئیمارات لە پلەی یەکەمی عەرەبیدا هات، قەتەر له پلەی دووەم، کوەیت پلەی سێیەم، سعوودیه له پلەی چوارەم، بەحرەین له پلەی پێنجەم و عومان له پلەی شەشەمی وڵاتانی عرەبیدایه.

 

هەر لەناو وڵاتانی عرەبی، مەغریب (٧)، تونس (٨)، مۆریتانیا (٩)، جەزائیر له پلەی (١٠)ـیەمه.

 

ئوردن (١١)، میسر (١٢)، جیبۆتی (١٣)، لوبنان (١٤)، سوودان (١٥)، لیبیا (١٦)، فەڵەستین (١٧)، سۆماڵ (١٨)، یەمەن (١٩) و له کۆتایی ریزبەندییەکەش عێراق لە پلەی ٢٠ـەمی عەرەبیدا و سووریاش لە دوایین پلەدایه.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق سێ تەوەری گرنگ تاوتوێ ده‌كات

سەڵاح

عێراق: له سێ ساڵدا دەستبەسەر نزیکەی ١٧ تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوه و ٣٨٠ سزای لەسێدارەدان دەرچووه

یاسین

چەندین ڕووداوی جۆراوجۆر لە بەغدا ڕوویدا

یاسین