سەرچاوەیەکی بەرپرس، پشتڕاستی کردەوە کە وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن، سبەی سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران دەکات.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: “سەردانەکە یەک رۆژ دەخایەنێت و تێیدا چاوی دەکەوێت بە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆمار، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و بەرپرسە باڵاکانی تری ئێران و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەم وڵاته.”
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە “ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆیە سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.”
ئاژانسه فەرمییەکانی ئێرانیش ئەمڕۆ ئەوەیان پشتڕاست کردەوه که فوئاد حوسێن سبەی سەردانی تاران دەکات.

