zagros news agency

ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازیی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد؛ بڕیارێک تایبەته به هەرێمی کوردستان

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیارەکانی کۆبوونەوەی خولیی ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی ڕاگەیاند کە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، بەڕێوەچوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی خولیی ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی کرد، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و وەزیرانی نەوت، بازرگانی، پیشەسازی و تەندروستی، لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و بەرپرسانی پەیوەندیدار”.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: “کۆبوونەوەکە کۆمەڵێک بڕیاری سەبارەت بەو بابەتانەدا کە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بوون، لەوانە ڕەزامەندی درا لەسەر بەکارهێنانی لەنگەرگا پسپۆڕییەکانی (١٠ و ١١) لە بەندەری خور ئەلزوبەیر بۆ کارپێکردنی کارگەی ئاسنی ئیسفەنجی بەپێی توانای کارگەکە، ئەمەش دوای نۆژەنکردنەوەی و دابینکردنی پێداویستییە هەناردەییەکانی لە سەرەتای کارپێکردنی ئەزموونی و پاشان بازرگانییدا”.
سەبارەت بە کاروباری پیشەسازی، بەیاننامەکە ڕوونی کردەوە: “کۆبوونەوەکە بڕیاری دا کە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ئامادەکاری بکات بۆ خستنەڕووی هەلێکی وەبەرهێنان بۆ شارێکی پیشەسازی لە ناوچەی ‘سووێرە’ لە پارێزگای واست. هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ئاستەنگانەی دێنە ڕێی خاوەن کارگەکانی بلۆک (خشت) لە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (٢٤٥٤٧)، بڕیار درا تیمێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کارگانەی لە ناوچەی ‘نەهرەوان’ توانای گۆڕینی سیستەمەکەیان هەیە بۆ بەکارهێنانی گازی شل (LPG)، و پێشکەشکردنی پێشنیازی جێبەجێکراو سەبارەت بە دابینکردنی تۆڕی بۆری و کۆگای ناوەندی بۆ ئەو کارگانە”.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “دەنگدرا لەسەر ئەوەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، دووبارە لێکۆڵینەوە بکەنەوە لە بابەتی دابینکردنی گازی شل بۆ ئەو کارگانەی بلۆک (خشت) کە مۆڵەتی فەرمییان لە پارێزگاکانی هەرێمدا هەیە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەنەوە

سەڵاح

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی ده‌زگای ئه‌یلوول و گوڵان و زیندانیانی سیاسیی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه

یاسین

وەزارەتی نێوخۆی ئێران مۆڵەتی کۆتایی بە کۆچبەرە نایاساییەکان دا

سەڵاح