zagros news agency

سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک کوتلەکان کۆدەبێتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی لێژنە هەمیشەییەکان

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی کوتلە پەرلەمانییەکان ئەنجامدا؛ بە مەبەستی تاوتوێکردنی کارەکانی ئەنجومەن لە ماوەی داهاتوودا و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان.
سەرۆکایەتی ئەنجومەن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکی کوتلە پەرلەمانییەکان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی تایبەت بە کارەکانی ئەنجومەن لە قۆناغی داهاتوودا، جگە لە گرنگی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان و کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانیان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

دەست بەسەر 142 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

یاسین

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ باڵیۆزی ڕووسیا کرد

یاسین