zagros news agency

ئامادەباشی ئەمنی لە کەرکووک دوای دووەم حاڵەتی هەڵاتنی زیندانی لە ماوەی هەفتەیەکدا

سەرچاوەیەکی پزیشکی، ئێوارەی شەممە، ڕایگەیاند کە زیندانییەک لە ناو نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکاری لە پارێزگای کەرکووک هەڵاتووە، دوای ئەوەی بە مەبەستی چارەسەر گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەکە.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند: “زیندانییەکە کە پیاوێکی تەمەن گەورەیە، بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە و لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدا داخڵی نەخۆشخانە کرابوو، بەڵام توانیویەتی لەدەست ئەو لایەنە ئەمنییەی ئەرکی پاراستنییان لەئەستۆ بوو، ڕابکات.”
هەروەها وتیشی: “هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو دەروازەکانی نەخۆشخانەکەیان داخستووە و دەستیان کردووە بە پرۆسەیەکی گەڕان و پشکنینی فراوان لەناو بیناکەدا، چونکە تا ئێستا زیندانییەکە لە بیناکە نەچووەتە دەرەوە، ئەمەش بە مەبەستی دەستگیرکردنەوەی.”
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە “ئەم ڕووداوە دەبێتە دووەم حاڵەتی لەو شێوەیە لە ماوەی یەک هەفتەدا، دوای ئەوەی لەم دواییانەدا حاڵەتێکی هاوشێوەی هەڵاتن لە هەمان نەخۆشخانە تۆمارکرا.”

هەواڵی پەیوەندیدار

حەشدی شەعبی: رێگای فڕۆکەخانە دانەخراوە

دڵشاد

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ناوی بەرەی نوسرە لە لیستی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرهێنرا

سەڵاح