zagros news agency

ئاوه‌ڕۆ له‌ نێوان شه‌قامه‌كانی 120مه‌تری و 150مه‌تریی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت

ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و ستراتیژیی ئاوه‌ڕۆ به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ی باران و لافاو، له‌ قۆناغی جێبه‌جێكردندان، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه،‌ دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌كه‌ له‌ نزیك پڕۆژه‌ی شەقامێكی ٦٠مه‌تری لە نێوان شەقامی ١٢٠مه‌تری و ١٥٠مه‌تریی هه‌ولێر.

ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی و ژێرخانی ئاوەڕۆیە به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی شەقامەکە و ناوچەکانی دەوروبەری لە مەترسیی لافاو جێبه‌جێ ده‌كرێت كه‌ کۆتایی بە کێشەی لافاو بۆ نێو ماڵی هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره‌ ده‌هێنێت.

ئێستا کارکردن لەم پڕۆژەیەدا لە قۆناغی داڕشتن و تەواوکردنی سەقفی ئاوەڕۆی بۆکسی تاک دایه‌ و‌ کۆنکرێتەکە قۆناغ بە قۆناغ ڕێک دەخرێت و بەرەو کۆتایی دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسيی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

دڵشاد

ئەپیکور: حکومەتی عێراق لە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان خەم ساردە

سەڵاح

ئافرەتێکی ناسنامەکەی ئاشکرا کرد و تۆمەتی دەستدرێژی رووبەڕووی راسڵ براند کردەوە

ART