zagros news agency

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مانەوەی داعشە گواستراوەکان لە سووریاوە هەمیشەیی نییە و دەیانگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکانیان

ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرکەوتنی پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعشی لە سووریاوە بەبێ هیچ هەڵەیەک ڕاگەیاند، هاوکات جەختی کردەوە کە مانەوەی ئەمانە هەمیشەیی نییە و دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
سەعید جیاشی، ڕاوێژکاری کاروباری ستراتیژی لە ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: “مژاری گواستنەوەی زیندانیانی داعش لەسەر داوای ئاسایشی نەتەوەیی بووە، چونکە بارودۆخێکی نائاسایی لە سووریا هاتە پێش و زیندانەکان تووشی شڵەژانی ئەمنی بوون، هەندێکیان کرانەوە و زیندانییان لێ ڕای کرد، بۆیە پێویست بوو بەو ژمارەیەی کە بە ڕەسمی ڕاگەیاندراوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق و لە زیندانی توندوتۆڵدا دابنرێن.”
هەروەها وتیشی: “عێراق هەموو ئامادەکارییە ئەمنییەکانی بە بەشداری سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و بەدواداچوونی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەنجامداوە، گواستنەوەکە لەژێر سەرپەرشتی دەزگای دژە تیرۆردا بووە و کارەکان بە سەرکەوتوویی و بەبێ هیچ هەڵەیەک کۆتاییان هاتووە”، ئاماژەی بەوەش کرد کە “ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا هۆشداری دابوو لەوەی زیندانەکانی سووریا هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی عێراق.”
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “بوونی زیندانیانی داعش لە عێراق و لەژێر کۆنترۆڵی دەزگا ئەمنییەکان و ئیدارەی دادوەری عێراقدا باشترە؛ مامەڵەکردن لەگەڵیان بەم شێوەیە باشترە لەوەی لە ژینگەیەکی کراوە و بێسەروبەردا بن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هیچ پێکدادانێک ڕوو نەدات.” ڕوونیشی کردەوە کە “مانەوەی زیندانیانی داعش لە عێراق هەمیشەیی نییە و حکومەت کار بۆ گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان دەکات، هەموو ئەو کەسانەی گەیشتوونەتە عێراق سەر بە زیاتر لە 67 دەوڵەتی جیاوازن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ و دراوەکان

سەڵاح

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە دابارین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن دەبێت

سەڵاح

23 کەس لە یانەیەکی شەوانەی هیندستان گیانیان لەدەستدا

یاسین