zagros news agency

زانیاریی نوێ لەسەر هێرشەکەی سەر بارەگای دەزگای هەواڵگریی عێراق

سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە شێوەیەکی “ڕاستەوخۆ” بارەگای دەزگای هەواڵگریی عێراقی لە بەغدا کردووەتە ئامانج، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.
سەرچاوەکە به شەفەق نیوزی راگەیاند:
ئەفسەرێکی دەزگاکە بە پلەی “ڕائد” کوژراوە و کارمەندێکی تریش بریندار بووە، کە برینەکەی بە “مەترسیدار” وەسف کراوە، ئەمەش بەهۆی ئەو تەقینەوەیەی درۆنەکە لەناو حەوشەی بارەگاکەدا دروستی کردووە.
هەمان سەرچاوە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە هەبوونی ڕاوێژکار یان هێزی ئەمریکی لەناو بارەگاکەدا لە کاتی هێرشەکەدا، و جەختی کردەوە کە ئەو زانیارییانە “بە هیچ شێوەیەک ڕاست نین” و بارەگاکە بە تەواوی لەلایەن کادرە نیشتمانییەکانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.
پێشتر و هەر ئەمڕۆ، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ڕایگەیاندبوو کە دەوروبەری بارەگاکەیان ڕووبەڕووی هێرشێکی “تیرۆریستی” بووەتەوە لەلایەن گروپە یاساشکێنەکانەوە، و جەختی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە ڕاوەدوونانی تاوانباران بۆ ئەوەی ڕادەستی دادگایان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنگرێس بودجەی بەرگری 2026ـی پەسەند کرد: پشتیوانییەکانی عێراق و سووریا بەردەوام دەبێت

سەڵاح

جیاوازی ژمارەی زیارەتکاران لە نێوان ئێران و عێراق 200 هەزار کەسە

سەڵاح

تۆمەتبارێک دوای شەش ڕۆژ لە هەڵاتنی دەستگیر کرایەوە

یاسین