سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، هێزەکانی چوارچێوە درەنگانی ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی دەستەی حەشدی شەعبی و دەسەڵاتی دادوەری ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی تاوتێکردنی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و ڕەنگدانەوەیان لەسەر عێراق.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکردنی لیستێکی ڕێنمایی دەکرێت کە هەموو لایەنەکان پابەند بکات بە بڕیارەکانی دەوڵەتەوە، و سنوورێک بۆ ئەو لایەنانە دابنرێت کە پابەند نین، بە شێوەیەک کە گرەنتی ئەوە بکات بڕیاری ئەمنی تەنها لای دەوڵەت بێت و ڕێگری لە هەر جووڵەیەک بکرێت کە لە دەرەوەی چوارچێوە فەرمییەکان بێت.
هەواڵی پێشوو

