zagros news agency

حکوومەتی عێراق: سەرکۆنەی هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین

 

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، حکوومەتی عێراق وێڕای جەختکردنەوە لە پاراستنی سەروەریی وڵات، بە توندی هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگەی سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر گرژییەک راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتی دوازدەهەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێ کران و کۆمەڵێک بڕیاری ستراتیژی لە بوارە جیاوازەکاندا پەسەند کران.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سوودانی کورتەیەکی گشتگیری دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە خستە روو.

ئەنجوومەنی وەزیران بە توندی ئەو هێرشey شەرمەزار کرد کە کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان.

حکوومەت جەختی لە پاراستنی سەروەریی عێراق و پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و باڵیۆزخانەکان کردەوە و دووپاتی کردەوە کە پەرەپێدانی توانای هێزە ئەمنییەکان لە کارە لەپێشینەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگە بە هاوردەکردنی مەڕوماڵات و گۆشتی سوور دەدات

سەڵاح

سبەی قۆناغێکی دیکەی کۆچبەرانی هەرێم له لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوه

یاسین

واشنتۆن سزای بانکەکانی عێراق دەدات و بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی لە دەرەوەی وڵات قەدەغە دەکات

سەڵاح