zagros news agency

عێراق نیوەی وڵاتی چین کۆلێژی دەرمانسازیی هەیە

ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، ژمارەی کۆلێژی دەرمانسازیی لە عێراق نزیکەی نیوەی ژمارەی کۆلێژە دەرمانسازییەکانی وڵاتی چینە.

حەیدەر مەتیری ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، هەڵاوسان لە ژمارەی کۆلێژە پزیشکییەکان و بەتایبەتی کۆلێژی دەرمانسازی هەیە، چونکە وڵاتێکی وەک چین کە دانیشتووانەکەی ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن کەسە، نزیکەی ٢٠٠ کۆلێژی دەرمانسازیی تێدایە، بەڵام لە عێراق نزیکەی ٧٠ کۆلێژی دەرمانسازی هەن.

ئەم ئەندامەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی، رێژەی هەڵاوسان لە دەرچوونی کۆلێژە پزیشکییەکانی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی لەسەدا هەزار و چوارسەد کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکى هەرێم و بانگهێشتى فەرمى بۆ 31هەمین کۆنفرانسى ئاوهەوا لە ئانتاڵیا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبویەوە

سەڵاح