zagros news agency

سیاسەتمەدارێكی عێراقی: حكوومەتی عێراق رێگەی داوە میلیشیاكان پێگەكانی سوپای عێراق بەكار بهێنن

 

سیاسەتمەدارێكی عێراقی ئاشكرای دەكات كە حكوومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی عەرەبی شیعە رێگەیان بە میلیشیاكان داوە، بارەگاكانی سوپای عێراق بەكار بهێنن وەك شوێنێكی پارێزراو، بەم هۆیەوە فڕۆكەی ئەمەریكی بۆردومانی سوپای عێراقی كردووە.

بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٦، فڕۆكەیەكی جەنگیی ئەمەریكا پێگەیەكی سوپای عێراقی لە حەبانییە بۆردومان كردووە و بەهۆیەوە شەش سەرباز كوژراون و ١٣ی دیكەش بریندار بوون.

لەمبارەیەوە د. یەحیا كوبەیسی، سیاسەتمەدار، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاشكرای كرد: ”خوێنی ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ لە حەبانییە بوونە قوربانی، لە ئەستۆی حكوومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی سیاسیی عەرەبی شیعە.”

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هۆكاری ئەم بەرپرسیارێتییەی حكوومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی عەرەبی شیعە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوان ”رێگەیان بە میلیشیاكان داوە كە لە پێگە فەرمییەكانی سوپای عێراق كار بكەن و سەربازگە فەرمییەكانی سوپا وەك شوێنێكی ئارام بۆ خۆیان بەكار بهێنن.”

لە كۆتاییشدا داوای كردووە كە كۆتایی بەوە بهێندرێت كە سوپای عێراق باجی ئەو تاوانانە بدات كە میلیشیاكان و پاشكۆكانی ئێران لە عێراق دەیكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانی دەست بەسەر کارگەیەکدا دەگرێت کە گەنمی قەدەغەکراوی تێدابووە

یاسین

بەوێنە… هێڵکاریکردنی ڕێگەی نێوان کۆمەڵگەی شاخۆلان – دهۆک

سەڵاح

کۆمیسیۆنی باڵا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پشت بە ژیری دەستکرد دەبەستێت

سەڵاح