zagros news agency

زەیدی سەردانی بەحرێن و کوێت دەکات

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سەردانێکی چاوەڕوانکراو بۆ وڵاتانی بەحرێن و کوێت ئەنجام دەدات، بە ئامانجی تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی گرنگ، لەوانەش پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان عێراق و کوێت و دۆخی پێکهاتەی شیعە لە بەحرێن.

سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ شەفەق نیوز ڕایگەیاند کە سەردانەکەی زەیدی بۆ بەحرێن و کوێت تیشک دەخاتە سەر تەوەرە هەستیارەکان، لە سەروویانەوە چارەسەرکردنی دۆسیە ئاڵۆزەکانی نێوان عێراق و کوێت کە پەیوەندیدارن بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
هەروەها دۆسیەی بەندەری موبارەک و کاریگەرییە ئابوورییەکانی لەسەر بەندەری گەورەی ئەلفاو تاوتوێ دەکرێت، تاوەکو لێکتێگەیشتن و چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە کە بێتە جێگرەوەیەک بۆ ڕێگری لە زیانگەیشتن بە ئابووریی دەریاییی عێراق، جگە لە تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەمنی و گرنگیی بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ بەحرێن جەخت دەکاتەوە سەر پێویستیی پاراستنی پێکهاتەی شیعە لەو وڵاتەدا و ڕاگرتنی ڕاوەدوونان و دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی دەرەوەی یاسا بەرامبەریان، هاوكات جەختکردنەوە لەسەر هێورکردنەوەی دۆخەکە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەلزەیدی پێشتر تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم سەردانەی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێ کردووە تاوەکو بە هەڵوێستێکی یەکگرتووی نیشتمانییەوە ئەم دانوستانە نهێنی و ئاشکرایانە بەڕێوە ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیمی ئارتیمیس ٢ بۆ سەر مانگ، لە هەموو مرۆڤەکانی پێش خۆیان زیاتر دوور کەوتنەوە

سەڵاح

لاڤرۆڤ چالاکییەکانی ناتۆ لە جەمسەری باکوور بە “هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ” بۆ سەر ڕووسیا ناو دەبات

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق دەکات

یاسین