zagros news agency

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە بەغدا بێسەروشوێنبووە

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئێوارەی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوی بێسەروشوێنبوونی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە: ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی “شێڵی کێتلۆسۆن” (Shelly Kittleson) لە نزیک هۆتێل فەلەستین لە شەقامی سەعدون بێسەروشوێن بووە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان بۆ دۆزینەوەی دەستپێکردووە.
هەروەها وتیشی: دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ زانینی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە، هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی پڕۆسەی گەڕان لە ناوچەکەدا.
کێتلۆسۆن چەندین ساڵە لە بەغداوە کار دەکات و ڕاپۆرتی بۆ دەزگا گەورەکانی وەک (Al-Monitor، The National، Foreign Policy) ئامادە کردووە و تیشک دەخاتە سەر دۆسیەی گروپە چەکدارەکان، پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق و گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ناوچەکە.
کێتلۆسۆن بە ڕووماڵە مەیدانییەکانی و شیکارییە قووڵەکانی دەربارەی دۆخی سیاسی و سەربازیی عێراق ناسراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای گفتوگۆکانی واشنتن و تاران؛ عەلی لاریجانی گەیشتە عوممان

سەڵاح

دادگایه‌كی به‌غدا سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دژی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه‌

سەڵاح

د.ڤیان سه‌بری بۆ زاگرۆس: وەزارەتی دارایی فیدراڵ زۆر جار ئەو پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە

یاسین