zagros news agency

ناپۆلی بیر لە سزای توند دەکاتەوە بەرامبەر لۆکاکۆ

دوای زیاتر لەساڵێک لەپەیوەندی کردنی ڕۆمیلۆ لۆکۆکا بەیانەی ناپۆلی نێوانی یاریزان و یانەکە گەیشتۆتە لووتکەی کێشە و یاریزانەکە بەتەواوی یاخی بووە لە ناپۆلی،کە ناچێتە ڕاهێنانەکان و ئامادە نییە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو یانەیە بۆ یاری کردن.

لەسەر ئەو بابەتەش یانەی ناپۆلی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەو بابەتەوە و بیر لە سزای توند دەکەنەوە بەرامبەر یاریزانەکە
وە پێدەچێت سزایەکانی ناپۆلی زۆر قورس بن،کە سزای دارایی قورس و سڕ کردنی یاریزانەکە بێت لەیاری کردن.

ئەو یاخی بوونەی لۆکاکۆ دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ئازار لە قاچیدا و یاریزانەکە متمانەی بە پزیشکەکانی یانەکە نییە،ئێستاش لە بەلجیکا خەریکی وەرگرتنی چارەسەری بزیشکیە بەبێ ڕەزامەندی یانەکەی لەسەر ئەو بابەتە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چاڤی: مێسی هیچی لێنەبردوو

ahamd.luqman

یۆڤانتۆس دەیەوێت مۆانی زیاتر بمێنێتەوە

یاسین

بارسێلۆنا دوا هەلی پێریسیچە

یاسین