zagros news agency

ناحیه‌ی ئامرلی بۆردومان كرا و پشوو ڕاگه‌یاندرا

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی نیسانی 2026، به‌ درۆن ناحیه‌ی ئامرلی سه‌ر به‌ قه‌زای خورماتوو بۆردومان كرا و زیان به‌ر فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی ناحیه‌كه‌ و ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌وت.

دوای بۆردومانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ پشووی ڕاگه‌یاند.

ناحیه‌ی ئامرلی به‌ 30 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشووری شاری خورماتوو و له‌سه‌ر ڕێگای به‌غدایه‌.

زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی توركمانی شیعه‌مه‌زهه‌بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ده‌روازه‌ی سنووری قائم له‌ ڕۆژئاوای عێراق لەگەڵ سووریا به‌ ته‌واوی داخرا

سەڵاح

وەزارەتی نەوت: هەناردەکردنی نەوت ٢.٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تۆمار کرد

یاسین

لەم ساڵدا زیاتر لە 60 حاڵەتی خۆکوشتن لە بەغدا تۆمار کراوە

سەڵاح