سەرچاوەیەکی ئەمنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ى نیسانى 2026 وردەکاریی تاوانێكی کوشتنی له ناوچه‌ى شەعبی بەغدای ئاشکرا کرد.
ئەو سەرچاوەیە بە (سومەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە، “هێزە ئەمنییەکان تەرمێكیی سووتاوی کەسێکیان لەناو زبڵدانێکی ناوچه‌ى شەعب لە بەغدا دۆزیوەتەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و پێداچوونەوە بە کامێراکانی چاودێری دەکرێت”.
سەرچاوەکە ئاشكراى كرد، “قوربانییەکە لەناو ماڵەکەیدا بە چەقۆ کوژراوە، تەرمەکەی خاوه‌ته ناو سه‌تڵێكی زیڵ و لەناو زبڵدانەکەدا فڕێدراوە، دواتر سووتێنراوه به مه‌به‌ستنى شاردنەوەی ئاسه‌وارى تاوانەکە”.
سەرچاوەکە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه، “لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، هاوسەر و کچەکانی و خوشکەکەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووە و بەهۆی کێشەی میراتەوە ئەو کارەیان ئەنجام داوە”.
ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە “سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.

