باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ داوای لە هاووڵاتییان کرد هەر زانیارییەکیان هەیە دەربارەی ئەو لایەن و گروپانەی هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، پێشکەشیان بکەن.
داواکاری بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند: “هاوکارمان بن لە ڕاگرتنی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا یان هەر شوێنێکی تر.”
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: “ئەگەر هەر زانیارییەکتان هەیە دەربارەی ئەو گروپە چەکدارانەی هاوپەیمانی ئێرانن، یان ئەو کەسانەی بەرپرسن لەم هێرشانە، هەر ئەمڕۆ بۆمان بنێرن.”
هەواڵی داهاتوو

