zagros news agency

داوا له دانیشتووانی مووسڵ:دەکرێت دەستبەجێ لە کەنارەکانی دیجلە دووربکەونەوە

هشام هاشمی، قایمقامی قەزای مووسڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ هۆشدارییەکی بوپەلەی ئاراستەی خاوەن کافتریا و ئەو ناوچانە کرد کە دەکەونە سەر کەنارەکانی ڕووباری دیجلە، ئەمەش بەهۆی زیادکردنی ڕێژەی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی مووسڵەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی قایمقامیەت بڕیاردراوە لە کاتژمێر ٨:٠٠ی شەوی شەممە، بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی مووسڵەوە زیاد بکرێت بۆ ٢٠٠٠ مەتری سێجا لە چرکەیەکدا، لە کاتێکدا پێشتر ١٧٥٠ مەتری سێجا بووە.
ڕێکارە خۆپارێزییەکان
قایمقامی مووسڵ جەختی کردەوە: پێویستە هەموو خاوەن گازینۆ و ناوچە گەشتیارییەکانی سەر حەوزی ڕووبارەکە ڕێکاری سەلامەتی بگرنەبەر.
داوا لە هاووڵاتییان کراوە بە هیچ شێوەیەک و بۆ هیچ مەبەستێک لە ڕووبارەکە نزیک نەبنەوە تاوەکو ئاستی ئاو دەگەڕێتەوە باری ئاسایی.
ئەم بڕیارە دوای ڕێنماییەکانی عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا دێت کە دوێنێ هەینی داوای گرتنەبەری ڕێکاری خێرای کردبوو بەهۆی زانیارییەکان لەسەر زیادبوونی فشاری ئاو لە بەنداوەکەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریكا باجی گومرگی بە ڕێژەی 30% بەسەر هاوردەکانی عێراقدا دەسەپێنێت

سەڵاح

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ڕۆژی هەینی دواخرا

یاسین

عێراق لەڕووی چاودێری تەندروستی لە پلەکانی کۆتایی جیهانی دێت

سەڵاح