zagros news agency

داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی رابردوو نزیکەی دوو ملیار دۆلار بووە

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـ4-2026، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە راگەیەندراوێکدا کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی عێراقی بۆ مانگی ئادار ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ مانگی ئادار 18 ملیۆن و 604 هەزار و 951 بەرمیل بووە، داهاتەکەشی زیاتر لە یەک ملیار و 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار بووە.
بەگوێرەی ئاماری سۆمۆ کۆی قەبارەی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە لە مانگی رابردوودا هەناردە کراوە، گەیشتووەتە 14 ملیۆن و 561 هەزار و 534 بەرمیل بووە.
ئاشکراشی کرد، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکی یەک ملیۆن و 271 هەزار و 200 بەرمیل بووە، هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکووکیش لەرێگەی بەندەری جەیهان دوو ملیۆن و 772 هەزار و 217 هەزار بەرمیل بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆمۆ: داهاتی مانگی ڕابردوو بەشێوەیەکی نایاب زیادی کردووه

سەڵاح

بەربژێرێک لە بەغدا تیرۆرکرا

سەڵاح

بەهۆی جۆرێک دەرمانی عێراقەوە وەزیری تەندروستی لیبیا دوورخرایەوە

سەڵاح