zagros news agency

‎پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ هەڵبژاردنی پاتریارکی نوێی کەنیسەی کلدانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاركی تازەی كەنیسەی كلدانی لە جیهان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا و هەموو پەیڕەوانی كەنیسەی كلدانی لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم. هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە ببێتە هۆی قووڵتربوونەوەی ڕۆحی پێكەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و كوردستان.

هەر بەم بۆنەیەوە پاڵپشتیی خۆمان بۆ ماف و داواكارییەكانی خوشك و برایانی كریستیان و سەرجەم پێكهاتە ئایینیەكانی تری عێراق و كوردستان دووپات دەكەینەوە و بە دڵنیاییەوە كوردستان وەك هەمیشە پارێزەری فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتەكان دەمێنێتەوە.

مسعود بارزانی

13ی نیسانی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

دەوڵەتی یاسا: دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان بەپێی قورسایی سیاسی و نوێنەرایەتیی پەرلەمانی دەبێت

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لەگه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووه‌وه‌.

دڵشاد

ناڕەزایەتییەکان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل لە سووریا بەردەوامن

یاسین