zagros news agency

تۆڕێکی داعش له بەسرە هەڵوەشایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەسڕە، ئەمڕۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی تیرۆریستیی سەر بە ڕێکخراوی “داعش” و دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامەکانی کە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە، ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە “ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد ئەنجامدراوە، دوای ئەوەی دەرکەوتووە ئەندامانی ئەم تۆڕە بانگەشەیان بۆ بیرۆکەی تەکفیریی توندڕەو کردووە و پلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.”
زیاتر وتی: “هەوڵە هەواڵگرییە پێشوەختەکان بەشداربوون لە پووچەڵکردنەوەی نەخشەکانی ئەم تۆڕە پێش جێبەجێکردنیان، و توانراوە سەرجەم ئەندامەکانیان دەستگیر بکرێن.”
بەپێی بەیاننامەکە، تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە ڕێکخراوی “داعش”ن و بەیعەتیان پێداوە؛ دوای ئەوەی گوتەکانیان لەلایەن دادوەرەوە پەسەند کرا، ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دەکاتەوە

سەڵاح

عەلی زەیدی: پێویستە چارەنووسی رفێندراوەکانی جینۆسایدی ئێزدیەکان ئاشکرا بکرێت

گوران

دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەتوانن بەشداری لە پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان بكەن

یاسین