zagros news agency

پەرلەمانی عێراق بەرەو پەسندکردنی “یاسای قەرزکردن” هەنگاو دەنێت و دەکرێتە جێگرەوەی بودجەی ٢٠٢٦

 

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە پڕۆژەیاسای “قەرزکردن، بەخشین و هاوکارییەکان”یان لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی تاوتوێ کردووە. لیژنەکە دووپاتی کردەوە کە ئەم یاسایە دەبێتە جێگرەوەی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٦ و ئامادەکاری دەکرێت بۆ خستنەبەسی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان.

عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق به شەفەقی نیوزی ڕایگەیاند کە یاسای قەرزکردن دەبێتە جێگرەوەی یاسای بودجەی ٢٠٢٦، و لیژنەکە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریداوە پڕۆژەکە بخاتە ناو بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمانەوە بە مەبەستی گەورەکردنی داهاتی گشتی و پاڵپشتیکردنی گەنجینەی دەوڵەت.

راشیگەیاند: یاساکە میکانیزمەکانی قەرزکردنی ناوخۆیی و دەرەکی لەخۆدەگرێت، بەبێ ئەوەی بڕە پارەیەک دیاریکراو بۆ قەرزەکان دەستنیشان بکات.

عەواد ئاشکرای کرد: پڕۆژەیاساکە دەسەڵاتی دیاریکراو بە هەر وەزیرێک دەدات سەبارەت بە خەرجییەکان، لە پاڵ چەند دەسەڵاتێکی تر کە بەپێی یاساکە دەبەخشرێنە ئەنجومەنی وەزیران.

روونیشی کردەوه: لیژنەی دارایی لە هەوڵدایە بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری جیاکردنەوەی سەرەمووچە (علاوات) و بەرزکردنەوەی پلەی (ترفيعات) فەرمانبەرانی دەوڵەت لە یاسای بودجەدا.

لەلایەکی دیکەوه حوسێن دەڕاجی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئاشکرای کرد کە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بە نیازن لە ساڵی داهاتووەوە (٢٠٢٧) بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ بەرەو جێبەجێکردنی “بودجەی بەرنامەکان و کارامەیی” هەنگاو بنێن، بە مەبەستی ڕێکخستنی خەرجییەکان و پاراستنی سامانی گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

زنجیرەی “The Wheel of Time” هەڵوەشایەوە

ART

لە عێراق ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات

یاسین