zagros news agency

وەزیری جەنگی ئەمریكا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەكات

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پیت هیگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کردووە بەبۆنەی راسپاردنیەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، بەتایبەتی هاریکاریی ئەمنی وەکو ئەوەی کە لە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکادا هاتووە.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەخت لەسەر سرووشتی تایبەتی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی کاراکردنەوەی لە بواری مەشق و راهێنان کرایەوە، لەپێناو بەهێزکردنی توانا و بەرزکردنەوەی ئاستی هێزە چەکدارەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسيی پارتى دیموکراتى کوردستان پێشوازى لە جێگرى سەرۆکى پارتى داد و گەشەپێدانى تورکیا دەکات

یاسین

ئەمریکا: ڕووسیا لە سووریا ئاستەنگان دەخوڵقێنێت

یاسین

کەشناسی هەرێم:پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح