zagros news agency

هاوپەیمانی عەزم: ناوی کاندیدەکانمان ڕادەستی زەیدی کرد بۆ بەشداریکردن لە حکومەتدا

هاوپەیمانی عەزم، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە پاش زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕ و بە هەوڵی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەتدا.
بەپێی بەیاننامەی هاوپەیمانییەکە، ئەم هەنگاوە لە سۆنگەی “بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە چەقبەستنێکی سیاسی” نراوە. هاوپەیمانی عەزم ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوی کاندیدەکانیان ڕادەستی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کردووە و لە هەڵبژاردنیاندا پشتیان بە بنەمای “لێهاتوویی و توانا” بەستووە بۆ ئەوەی بتوانن بەرپرسیارێتییەکانی قۆناغی داهاتوو لە ئەستۆ بگرن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، هاوپەیمانی عەزم پشتیوانی خۆی بۆ خێراکردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت دووپات کردەوە و داوای لە لایەنەکانی تریش کرد بە ڕۆحیەتی لێکتێگەیشتن و هاوبەشیی ڕاستەقینە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی دەوڵەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاسای حەشدی شەعبی بۆ پەرلەمانی داهاتوو جێدەهێڵدرێت

یاسین

عێراق هێنانى کرێکارانی پێنج وڵات لە نێویاندا سووریا ڕادەگرێت

سەڵاح

بۆ پرسی سەرژمێری هێڵی گەرم ڕاگەیاندرا

یاسین