zagros news agency

هاتووچۆی عێراق: ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ساڵی ٢٠٢٦دا کەمیان کردووە

فەریق عودەی سەمیر حەلیم، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق، ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە ڕێژەی ڕووداوەکانی وەرگەران و پێکدادان لە ساڵی ٢٠٢٦دا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە، هەرچەندە ڕووداوەکانی شێلان زیادیان کردووە.
لە میانەی وۆرکۆپێکی زانستی لە پارێزگای نەجەف، بەڕێوەبەری هاتووچۆ ئامارەکانی خستە ڕوو:
• ژمارەی ڕووداوەکان: لە ساڵی ٢٠٢٥دا ١٤٩٣ ڕووداو هەبووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٦دا بۆ ١٤٧٤ ڕووداو کەم بووەتەوە.
• کاتی ڕووداوەکان: زۆربەی ڕووداوەکان لە نێوان سەعات ٦ی بەیانی بۆ ٦ی ئێوارە (کاتی دەوامی فەرمی) ڕوودەدەن.
• هۆکارە سەرەکییەکان: خێرایی زۆر، پابەندنەبوون بە یاساکان و نەبوونی مەرجی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکاندا.
• قوربانیانی کارمەندان: لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٠ کارمەندی هاتووچۆ لە کاتی ئەركدا گیانیان لەدەستداوە و ٣٤ کارمەندی تریش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی تورکیا: جەنگی ئێران نابێت سەرنج لە غەزە دوور بخاتەوە

سەڵاح

Windows کۆتای بە تایبەتمەندیەکی تایبەتی خۆی دەهێنێت

یاسین

Google تایبەتمەندیەکی نوێی لە بەشی کامێرا بۆ گەڕانی گووگڵ زیاد دەکات

یاسین