zagros news agency

پاسپۆرتی عێراقی؛ لە ڕیزبەندی کۆتاییی وڵاتانی عەرەبی و جیهاندا ماوەتەوه

بەپێی نوێترین ڕیزبەندیی پێوەری “Henley Passport Index” بۆ ساڵی ٢٠٢٦، پاسپۆرتی عێراقی هێشتا وەک یەکێک لە لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی ماوەتەوە.

لە ڕیزبەندییەکەدا، عێراق پلەی ١٠١ی جیهانی و ٢٠ەمی عەرەبی گرتووە، و تەنها لە پێش وڵاتی سوریاوەیە. لە بەرامبەردا، وڵاتی ئیمارات وەک بەهێزترین پاسپۆرتی عەرەبی دەستنیشان کراوە و لە پلەی دووەمی جیهانیدایە. ڕیزبەندییەکە بەپێی ئازادیی گەشتکردن و ژمارەی ئەو وڵاتانە دیاری کراوە کە هەڵگرانی پاسپۆرتەکان دەتوانن بێ ڤیزا یان بە ڤیزای کاتیی فڕۆکەخانە سەردانیان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە

یاسین

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: یەكهەڵوێستی و یەكگوتاری میدیاكان بەرامبەر بە ڕۆژئاوای كوردستان، جێگای ڕێز و پێزانینە

سەڵاح

گوتەبێژی کرێملین: جەنگی ئێران جەنگی ئێمە نییە

سەڵاح