zagros news agency

بەرێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی: پرۆژەی رووناكی بەهەدەردان و بەفیڕۆچوونی كارەبا كەم دەكاتەوە

 

بەرێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پرۆژەی رووناكی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبایە و دەشڵێت:” بەهەدەردان و بەفیڕۆچوونی كارەبا كەم دەكاتەوە و ئاسانكاری زۆری بۆ هاووڵاتیان تێدایە.”

بەپێی راگەیاندراوێك ئەمڕۆ دووشەممە 11/5/2026، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی و بەرپرسانی دابەشكردنی كارەبا لەبارەی پرسی كارەبای 24 كاتژمێری لەگەڵ نوێنەری دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و دورووبەری كۆبونەنەوە.

ئەندازیار ئەنوەر حمە سعید، بەڕێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی، زانیاری و روونكردنەوەی تەواوی دەربارەی پێوەری زیرەكی كارەبا و پرۆژەی رووناكی بۆ ئامادەبوان شیكردەوە و رایگەیاند: “پرۆژەی رووناكی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و لە سەرتاسەری كوردستانە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا كە چەندین ساڵە خەڵكی كوردستان پێوەی دەناڵینن.”

ئاماژەی بەوەش داوە: “پرۆژەی رووناكی بەهەدەردان و بەفیڕۆچوونی كارەبا كەم دەكاتەوە و دادپەوەری زۆری تێدایە و رێگری لە سەرپێچی دەكات و زیادەڕەویی سەر تۆڕی كارەبا ناهێڵێت و ئاسانكاری زۆری بۆ هاووڵاتیان تێدایە.”

ناوبراو ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە چەند ساڵی رابردوودا كۆمەڵێك پرۆژەی ستراتیژی گەورەی كارەبا وەك راكێشانی هێڵی 132 كەی بۆ پێنجوێن جێبەجی كراوە لە ئاییندەشدا پرۆژەی دیكەی كارەبا جێبەجێ دەكرێت .

بەپێی داتاكانی وەزارەتی كارەبا، نزیکەی 5 ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی کە زیاترە لە85%ی هاووڵاتیانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە لەڕێگای پرۆژەی رووناکی.

بەپێی نرخە نوێیەکان، 80%ـی هاووڵاتیان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.

مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی رووناکی راگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پرۆژەکەی دەرکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا: ئەورووپا ناهێڵێت شەڕی ئۆکرانیا تەواو بێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە 2-4 پلەى سیلیزى

سەڵاح