zagros news agency

جەبار دوبی کرا بە سکرتێری سەربازیی عەلی زەیدی

سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە فەریق ڕوکن جەبار نعیمە دوبی بە فەرمی وەک سکرتێری سەربازیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق (عەلی زەیدی) دەستنیشان کراوە.

ئەم گۆڕانکارییە سەربازییە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی و کارنامەی وەزارییەکەی دا، کە تێیدا دەنگ بە ١٤ وەزیر درا و دەنگدان لەسەر ٩ وەزارەتی تر بۆ دوای پشووی جەژنی قوربان دواخرا.

پۆستەکانی پێشووی جەبار دوبی:

جێگری فەرماندەی هێزەکانی وشکانی عێراق.

فەرماندەی بارەگای پێشەوەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕافیدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

Meta خزمەتگوزاریەکی تر بۆ ئەپی WhatsApp بەردەست کرد

یاسین

دووهەمین بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە کێبڕکێکان کشایەوە

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بە نزیكەی 2 تــــا 4 پلە بەرزتر دەبێت

سەڵاح