zagros news agency

پزشکیان سوپاسی پاپایی ڤاتیکان دەکات

سەرۆکی ئێران، لە  پەیامێکدا  بۆ پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند کە ڕەفتاری وێرانکەری ئەمریکا تەنها دژ بە ئێران نییە، بەڵکو دژ بە یاسای نێودەوڵەتی، سیادەی وڵاتان و بەها مرۆیی و ئاینیەکانیشە .


ئەو ئاماژەی بەوە دا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی هەیە لە بەرامبەر دەرئەنجامەکانی ئەم ڕەوشە مەترسیدارە.

پزیشکیان هەروەها سوپاسی هەڵوێستی پاپای ڤاتیکانی کرد لە ڕەتکردنەوەی شەڕ دژ بە ئێران، و وتی بارودۆخی ئێستای گەرووی هورمز هۆکارەکەی هێرشە نایاساییەکانی هێزە هێرشبەرەکان و بەکارهێنانی هەریم و خاکی وڵاتانی دەوروبەری ئاوە هەرێماییەکان و هەروەها گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەسەر ئێرانە.

ئەو دڵنیایی دا کە دۆخی هاتووچۆ لە ناوچەی هورمز دووبارە بۆ دۆخی ئاسایی دەگەڕێتەوە کاتێک دۆخی نائاسایی ئێستا کۆتایی پێبێت. بە وتەی ئەو، ئێران میکانیزمێکی کاریگەر و پڕۆفیشناڵ لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی بۆ چاودێری و بەدواداچوونی ئەم ڕێگای ئاوییە ستراتیژییە جێبەجێ دەکات.

سەرۆکی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە تاران هەمیشە پابەند بووە بە چارەسەری دیپلۆماسی و ئاشتییانە بۆ کێشەکان، لەوانەش پەیوەندیدار بە ئەمریکا. بە گوێرەی وتەکانی، سەرەڕای دووبارەبوونی پێشێلکاری واشنگتۆن لە پەیمانەکان، ئێران بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ناوبژیوانی پاکستان کردووە و بە شێوەیەکی ڕاستگۆیانە و پڕۆفیشناڵ داخلەی گفتوگۆکان بووە.

پزیشکیان ڕاگەیاند کە خۆڕاگری ئێران لە بەرامبەر داواکارییە زۆرەملێییەکانی ئەمریکا، بەرگرییە لە یاسا نێودەوڵەتی و بەها مرۆییەکان، و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستێکی دادپەروەرانە و ڕاستبینانە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی واشنگتۆن بگرن.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، سەرۆکی ئێران وتی گەلی ئێران سەدەیانە لەگەڵ ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان بە ئاشتی ژیاون و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێشدا پەیوەندییەکی مێژوویی و کولتووری هەبووە. بەڵام بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی وڵاتانی ناوچە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێرش بۆ سەر ئێران، وای کردووە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتانە ئامانج بگرن، بە پێی مافی بەرگریی خۆپارێزی.

لە کۆتاییدا، پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە مێژوو شایەتی دەدات ئێران هەرگیز هەڕەشەی لەسەر سیادە و خاکی دراوسێکانی نەبووە و هەمیشە هەوڵی داوە پەیوەندییەکی باش و ژیانێکی ئارام و ئاسودە لە ناوچەکەدا هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی سی و شەش ساڵەی ئەنفالدا

یاسین

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی تایلاندی دەکات

سەڵاح

ئوردن چالاکییەکانی ئیخوان موسلمینی قەدەغە کرد

یاسین