zagros news agency

عێراق 21 فڕۆکەی لە ئەمەریکا کڕی

سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، تەحسین ئەلخەفاجی، ڕایگەیاند، لەکاتی سەردانەکەی محەممەد شیعاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریکا، گرێبەستێکی بۆ کڕینی 21 هێلیکۆپتەر کردووە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی سوپای عێراق.
تەحسین ئەلخەفاجی، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی گوت: وڵاتەکەی گرێبەستی کڕینی 12 هێلیکۆپتەری جۆری “بێڵ 412 ” فرە مەبەست و 9 فڕۆکەی “بێڵ 407″ـی کردووە.
دەشڵێت: “ئەم گرێبەستانە میکانیزمێکی نوێیان بۆ خەرجکردنی پارە گرتۆتەبەر، بەو پێیەی پێشتر عێراق و ئەمەریکا پشتیان بە میکانیزمی (FMS) بەستبوو، واتە خەرجکردنی تەواوی بڕە پارەکە، بەڵام لە کاتی سەردانەکەی سەرۆکوەزیراندا، واشنتن بۆ یەکەمجار لە بواری چەکدا پشتی بە میکانیزمی (FMS) بەست، واتە تەنیا پارەی بەهای فڕۆکەکە دەدرێت.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا 15 فڕۆکەی بێڵ 505ـی بۆ مەشق و ڕاهێنان دابینکردووە، هەروەها 5 فڕۆکەی بێڵ 412ـی بۆ هاوکاریکردنی عێراق دابینکردووە.
خەفاجی گوتیشی: فڕۆکەکان بۆ کارەکانیان گرنگن لە پاڵپشتی کردنی یەکەکان و هێزە زەمینییەکان، هەروەها بۆ سیخوڕیکردن، هەروەها بۆ فەیلەقی فڕۆکەوانی سوپا سوود بەخشن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى ئێران كۆبوونه‌وه‌

یاسین

موئەیەد سەلامە: زۆربەی باندە قاچاخچییەکانی سەر سنووری لوبنان سەر بە حزبوڵڵای لوبنانن

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح