zagros news agency

کەشناسی: شەپۆلێکی گەرما هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 12-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت. پلەکانی گەرما بە بڕی (2 بۆ 3) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-10) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە 13-07-2026، ئاسمان بە ساماڵ و گەرمی دەمێنێتەوە؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێک زیاتر بەرز ببنەوە، بە جۆرێک لە ناوچەی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 49 پلەی سیلیزی. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر ئەمڕۆ 44 سبەی 45

سلێمانی ئەمڕۆ 43 سبەی 44

دهۆک ئەمڕۆ 43 سبەی 43

هەڵەبجە ئەمڕۆ 45 سبەی 46

گەرمیان ئەمڕۆ 48 سبەی 49

زاخۆ ئەمڕۆ 44 سبەی 44

چەمچەماڵ ئەمڕۆ 44 سبەی 45

ئاکرێ ئەمڕۆ 45 سبەی 46

پیرمام ئەمڕۆ 40 سبەی 41

حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 35 سبەی 36

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق دەکات

یاسین

بۆ جێبەجێکردنى فەرمان و ڕاسپردەکانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بە سەرپەرشتى وەزیرى ناوخۆ، وەزیرى شارەوانى، پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا

دڵشاد

WhatsApp بەکارهێنەرانی ئەم سێ مۆدێلەی نامێنێ

سەڵاح