zagros news agency

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار: شەڕی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ملیۆنان هەلی کار لەناو دەبات

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار هۆشداریی دا شەڕی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ساڵانی ٢٠٢٦ و ٢٠٢٧دا دەبێتە هۆی لەناوچوونی ملیۆنان هەلی کار لە جیهاندا و کرێی ڕاستەقینەی کارمەندانیش کەمی کردووە.
ئەم دامەزراوەیەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لێکەوتەکانی ئەم تەنگژەیە زۆر لە ناوچەی ململانێکان زیاتر دەبێت. ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دا بەرزبوونەوەی نرخی وزە، کێشەی گواستنەوە، گوشار لەسەر زنجیرەی دابینکردن و کەمبوونەوەی گەشتیاری کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ئابووریی وڵاتان دروست کردووە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار پێشبینی دەکات ئەگەر نرخی نەوت بە ڕێژەی ٥٠٪ لە سەرووی تێکڕای پێش دەستپێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بمێنێتەوە، ڕێژەی بێکاریی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٧دا بە ڕێژەی ٥.٠٪ زیاد دەکات. هەروەها هۆشداریی دا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کەنداو و ناوچەی ئاسیا-ئوقیانوسیا زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت و لێکەوتە ئابوورییەکانی ئەم شەڕە لە پەتای کۆرۆناش سەختتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق: کارتی نیشتمانی بۆ نزیکەی دوو ملیۆن خێزانی خاوەن مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی نوێکراوەتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان ئەوەیە بە هاوکاری کەرتی تایبەت دەرفەتی کار بۆ گەنجەکانمان بڕەخسێنین و گرنگی زیاتر بە کەرتی پیشەسازی بدەین

یاسین

سه‌نگه‌ر كانه‌بی بۆ زاگرۆس: ناكرێت به‌عه‌قڵیه‌تی پێشوو به‌رده‌وامی سیاسه‌تی ته‌عریب له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان بدرێت

سەڵاح