zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 15-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-10) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 20 کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.
​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 16-07-2026، ئاسمان بە ساماڵ دەمێنێتەوە؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر ببنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 42 | سبەی 43
​سلێمانی: ئەمڕۆ 41 | سبەی 42
​دهۆک: ئەمڕۆ 42 | سبەی 43
​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 44 | سبەی 44
​گەرمیان: ئەمڕۆ 47 | سبەی 47
​زاخۆ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43
​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 44
​ئاکرێ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43
​پیرمام: ئەمڕۆ 39 | سبەی 40
​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 33 | سبەی 33

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆرانیی “Life Goes On” یەک ملیار بیسەری لە سپۆتیفای تێپەڕاند

ART

لە سووریا هەوڵ‌دەدرێت هەموو فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە

سەڵاح

فۆڵکسواگن ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لە بەرهەمهێنانی ساڵانەی کەم دەکاتەوە

ART