پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەزیز محەمەد رەسووڵ)
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو(عەزیز محەمەد رەسووڵ)
هەواڵی کۆچی دوایی، خوالێخۆشبوو(عەزیز محەمەد رەسووڵ) ناسراو بە(مام باپیر قەمتەرانی)مان بیست، بەو کۆستە خەمبار و دڵگران بووین، بەخەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمی ئاشنایان و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بە هەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە ناخۆشی و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت .
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ی ئایاری ٢٠٢٤