zagros news agency

لە سەر چیای گارە تەلەفریک دروست دەکرێت

 

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان لە دهۆک ڕایگەیاند کە پڕۆژەیەکی نوێی گەشتیاریی ستراتیژی لە ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت، کە ئەویش دروستکردنی تەلەفریکە لەسەر چیای گارە لە دەڤەری سەرسەنگ.

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیایەکی نەمساییەوە بە هەماهەنگی و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی خۆماڵیی (ناوخۆیی) ئەنجام دەدرێت، کە ئامانج لێی پێشخستنی کەرتی گەشتیاری و گەشەپێدانی ناوچەکەیە.

بودجەی تەرخانکراو بۆ دروستکردنی ئەم تەلەفریکە دەگاتە ٢٥ ملیۆن دۆلار، و چاوەڕوان دەکرێت بە تەواوبوونی، سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و ئابووریی دەڤەرەکە ببووژێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرمن ئەحمەد: کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرۆژەیەکە بۆ بەدامەزراوەیکردنی دیاسپۆرا و تێپەڕاندنی پەرتەوازەییە

سەڵاح

سەرۆكی هەرێم و باڵیۆزی فه‌ڕەنسا هیوایان خواست هەڵبژاردن بە بانگەشەیەكی ئارام و پڕۆسەیەكی سەركەوتوو بەڕێوەبچێت

سەڵاح

ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە کۆنگۆ بۆ ٣٢٠٠ کەس بەرزبووەوە و ١٤٠٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

سەڵاح