zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەی گۆڕانکاری لە کەشوهەوای چەند ناوچەیەک ڕوودەدات

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 19-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-10) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 20 کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.

کەشوهەوای سبەی دووشەممە 20-07-2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان جێگیر بن و لە هەندێک ناوچەی تریش کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەن. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر: ئەمڕۆ 42  |  سبەی 42

​سلێمانی: ئەمڕۆ 41  |  سبەی 41

​دهۆک: ئەمڕۆ 40  |  سبەی 42

​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 44  |  سبەی 44

​گەرمیان: ئەمڕۆ 46  |  سبەی 46

​زاخۆ: ئەمڕۆ 41  |  سبەی 43

​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 42  |  سبەی 42

​ئاکرێ: ئەمڕۆ 41  |  سبەی 42

​پیرمام: ئەمڕۆ 37  |  سبەی 37

​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 31  |  سبەی 31

هەواڵی پەیوەندیدار

حوسیی یەمەنی هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری چینی

یاسین

ساڵی نوێ‌ دەروازە جوانەكەی هەولێر تەواو دەبێت

یاسین

کەنەدا نیگەرانە لەسەر پلانی دیپۆرتکردنەوەی ملیۆنان پەنابەر لە ئەمەریکا

سەڵاح