ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: ‌حكوومه‌تی‌ عێراق پێویسته قه‌ره‌بووی‌ زیانلێكه‌وتووانی‌ بازاڕی‌ قه‌یسه‌ری‌ بكاته‌وه‌

 

شه‌وی‌ پێنجی‌ ئایار، بازاڕی‌ قه‌یسه‌ری‌ هه‌ولێر گڕی‌ گرت و به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوی پارێزگای هه‌ولێر، زیاتر له‌ 277 دوكان سووتان له‌گه‌ڵ حه‌وت كۆگای‌ بچووك كه‌ ئه‌وه‌یش زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ مادی‌ له‌ كاسبكارانی‌ بازاڕه‌كه‌ داوه‌.

لەمبارەیەوە دکتۆرە نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: هاوخەمی خۆمان بۆ کاسبکارانی بازاری قەیسەری هەولێر دەردەبرین، هەروەها داواكارین له‌ حكوومه‌تی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی قه‌یرانه‌كان و فریاكه‌وتن، قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوان بكاته‌وه‌.

هەروەها دکتۆرە نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ له‌ناو بودجه‌دا ئه‌و بڕگه‌یه‌ هه‌یه‌، پێویسته‌ له‌ كاتی‌ قه‌یران و كێشه‌كاندا به‌كار بهێنرێ‌.

ئەمە لەە کاتێلدایە كه‌ له‌ ته‌واوی‌ ئاگركه‌وتن و رووداوه‌ سروشتییه‌كانی‌ تری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ك لافاو، حكوومه‌تی‌ عێراقی‌ به‌ یه‌ك دینار هاوكاریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ نه‌كردووه‌.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: هیوادارم هاووڵاتییان سزای ئه‌وانه‌ بده‌ن یاری به‌ چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن

سەڵاح

نەتانیاهۆ لە دادگەی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

سەڵاح

په‌یامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کیمیایبارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا

یاسین