zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و ئاسمانی هەرێم بە ساماڵی دەمێنێتەوە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە 08-08-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.

​هەروەها کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 09-08-2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما جێگیر بن و نزیک ببنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 44 | سبەی 43
​سلێمانی: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
​دهۆک: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 44 | سبەی 43
​گەرمیان: ئەمڕۆ 46 | سبەی 45
​زاخۆ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 43
​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 44 | سبەی 43
​ئاکرێ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 42
​پیرمام: ئەمڕۆ 39 | سبەی 39
​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 30 | سبەی 30

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆنی ئاشتیی تورکیا لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی هەردوولا کۆدەبێتەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح

دوو هاووڵاتیی فەرەنسی لە ئێران مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

سەڵاح