zagros news agency

زانکۆی سەلاحەدین ساڵنامەی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە

 

سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند بەپێی ساڵنامەی نوێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠٦-٢٠٢٧ ڕێککەوتی ١ـی ٩ـی ٢٠٢٥ دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانە و دەبێت سەرجەم مامۆساتایانی زانکۆی سەلاحەدین کە ژمارەیان ٢٦٠٠ مامۆستایە سەردانی بەش و کۆلێژەکانییان بکەن، ڕێککەوتی ٦ تا ١٢ـی ٩ـی ٢٠٢٦ تۆمارکردنی قوتابییان بۆ مۆدیۆڵوکانی خوێندن.

ڕێککەوتی ١٣ـی ٩ـی ٢٠٢٦ دەستپێکردنی خوێندن بۆ سمیستەری پایزە و پێویستە سەرجەم قوتابییان لە هۆڵەکانی خوێندن ئامادەبن و وانەکان دەخوێندرێت.

سەبارەت بە پشووەکان، زانکۆی سەلاحەدین پشت بەو پشووانە دەبەستێت کە بە فەرمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت.

بۆ دابەشکردنی بەشەناوەخۆییەکانیش ئۆفیسی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان لە ڕێککەوتی ١ـی ٩ـی ٢٠٢٦ تا ١٠ـی ٩ـی ٢٠٢٦ دەست بە دابەشکردنی بەشەناوەخۆییەکان دەکات و سەرجەم قوتابییان دەتوانن مامەڵەی وەرگرتنی بەشەناوەخۆیی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ئەمەریکا داوای هەنگاوی کرداریی دەستبەجێ لە حکومەتی عێراق دەکات

سەڵاح

هێرشێکی ئاسمانیی ڕووسیا بۆ سەر زیندانێک لە ئۆکرانیا لانیکەم ١٧ قوربانیی لێکەوتەوە

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆی سەر هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق درێژ دەکاتەوە

یاسین